رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٣/٥/٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. قه‌یس كاكل" راگری فاكه‌ڵتی ئاداب، "د. شێروان شه‌ریف" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا، له رێوڕه‌سمێكدا سوپاس و پێ‌زانین به‌خشرایه ئه‌و مامۆستایانه‌ی فاكه‌ڵتی ئاداب، كه له دڵنیای جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وامدا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧، نمره‌ی به‌رزیان به‌ده‌ستهێنابوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆ و راگری فاكه‌ڵتی ئاداب وته‌یان پێشكه‌شكرد و، سوپاسی گه‌رمی مامۆستایانیان كرد، كه سه‌ره‌ڕای سه‌ختییه‌كان، هه‌م ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی خۆیان جێبه‌جێكردووه وهه‌م توانیویشیانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن.