رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٩-٦-٢٠١٨، قوتابی دكتۆرا "نەمام محمد صالح"، لە زانکۆی ULB-Brussels لە وڵاتی بەلجیكا، دوای گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ، توانی بە پلەی نایاب بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبێنێ.
ناونیشانی نامەی دکتۆراکەی کە بریتی بوو لە Characteristics, genesis and parameters controlling the development of Cretaceous-Tertiary hydrothermal dolomitization (SE-France and NE-Iraq) associated With a newly discovered calcretization phase (NE-Iraq): timing of sedinentary and diagenetic events
لە بواری HYDROTHERMAL AND GEOCHEMICAL DIAGENESIS و بە سەرپەرشتی هەریەک لە بەڕێزان
پڕۆفیسۆر ئالان بریات (ULB-Brussels) و
پڕۆفیسۆر هاوڕێ مەنسوربەگ (Soran U) ئەنجامی دابوو، لە لایەن لیژنەیەکەوە کە پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە، تاوتوێکرا:
پڕۆفیسۆر بیرر رینیر (سەرۆکی لیژنە-ULB)
پڕۆفیسۆر ستیف بونیفیل(سكرتێری لیژنه-ULB)
پڕۆفیسۆر كمال یوسف كولو (ئەندامی لیژنه-Soran U)
پڕۆفیسۆر لوكا مارتیری (ئەندامی لیژنه-Torino U)
پڕۆفیسۆر فینین ئیمانویل (ئەندامی لیژنه- Bourgogne U)