له رێكه‌وتی ١٧ تا ٢٠ی ٣ی ٢٠١٨، به‌ڕێز "د. باقر جه‌واد" به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆ، به نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی سۆران، به‌شداریكرد له بیست و چواره‌مین دیداری زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه به مه‌به‌ستی گۆڕینەوەی هەلی ڕاهێنانی قوتابییانی به‌كالۆریوس، رێكخرابوو.
ئه‌م دیداره كه له لایه‌ن زانكۆی زه‌قازیقی میسری رێكخرابوو، له شاری شرم الشیخ له وڵاتی میسر به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو نوێنه‌ری زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی تێدا به‌شداربوون.