له رۆژانی ١١ و١٢ی ٧ی ٢٠١٨، سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران له درێژه‌ی به‌رنامه‌كانی خۆی و له پێناوی په‌ره‌پێدانی توانای قوتابییان، وۆركشۆپێكی دوو ڕۆژه‌ی له‌ژێر ناونیشانی " دامه‌زراندنی بازرگانی ئونڵاین" به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م وۆركشۆپه كه له لایه‌ن شاره‌زایه‌كی ئه‌ڵمانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، به مه‌به‌ستی ئاشنا كردنی قوتابییان بوو به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جیاواز كه له ره‌وتی دۆزینه‌وه‌ی كار و داهێنانی كاردا، كاریگه‌رن، له‌وانه: ئاشنابوون به درووستكردنی دیزاینی گرافیكی وه‌كو فۆتۆشۆپ و ئه‌دۆب ئیلیوستره‌یته‌ر.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، باس له بازرگانی ئۆنلاین كرا بۆ کار و پیشه و په‌ره‌پێدانی، ئه‌ویش له رێگه‌ی درووستكردنی ماڵپه‌ڕو كه‌ناڵه‌كانی ئۆنلاین شۆپ، وه‌كو فه‌یسبووك، ئینستاگرام و یووتیووب. وۆركشۆپه‌كه هانی قوتابییانی ده‌دا، كه بتوانن پلان دابنین بۆ پڕۆژه‌ی ئۆنلاین و ببنه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی خۆیان.
وێنه: وڵات موحسین