زانكۆی سۆران و هه‌ستكردن به گرنگی بابه‌ته زانستی و مرۆییه‌كانی رۆژ
دوابەدوای دامەزراندنی سەنتەری كوردستان بۆ جێندەرناسی بەهاوكاری ئاژانسی UN-Women و وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی سۆران(سه‌نته‌ره‌كه له زانكۆی سۆرانه)، كە بەچاودێری به‌ڕێز "قوباد تاڵه‌بانی" جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی ٢٠١٥ كرایەوە، سهرنجام له‌به‌ر تیشكی گرنگی بابه‌ته‌كه و رۆژه‌ڤ بوونی، دوای ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێك له ئاستی هه‌رێم به به‌شداری سەرجەم سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژه حكومی و ناحكومییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی،
كه بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان لە رێكەوتی 8ی مارس لە پایتەختی هەرێمی كوردستان بەسترا، كۆمه‌ڵێك راسپاردە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران، كه دواجار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه بڕیاریان بۆ ده‌ركرا. له‌و بڕیارانه ده‌توانین ئاماژه به‌مانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
ــ كردنەوەی سەنتەرەكانی یەكسانی جێندەری لە سەرجەم زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان .
ــ خوێندنی بابەتی جێندەرناسی .
ــ بەستنی كۆنفرانسی ساڵانەی تایبەت به جێندەرناسی لە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
ــ دەركردنی بڵاوكراوەی تایبەت بە پرسەكانی جێندەرناسی لە سەنتەرەكانی جێندەرناسی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.