لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا، سەنتەری کڵادی زانكۆی سۆران، كه تایبه‌ته به زمان و گه‌شه‌پێدانی ئه‌كادیمی، له وه‌رزی هاویندا به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی توانای ئه‌كادیمی مامۆستایان و قوتابییان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی (IELTS) و فێربوونی زمانی ئینگلیزی، زنجیرە خولێکی ئەکادیمی به‌ڕێوه‌برد.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی زانكۆ، به‌ڕێز "م. سه‌روان حه‌سه‌ن"، به‌ڕێوه‌به‌ری خوله‌كه گوتی: خولەکە وەرزییە و سێ مانگە. لە هەر هەفتەیەکدا چوار ڕۆژ و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر وانه ده‌گوترێته‌وه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانیش گوتی: هه‌موو توانا و لێهاتووییه‌كان(سكیڵ) ده‌گرێته‌وه: writing,listening,Reading,Speaking.ئەمە جگە لەوەی کە Grammar و Vocabulary تێدایە.
سه‌باره‌ت به به‌شدارانی خوله‌كه‌ش، له به‌شێك له لێدوانه‌كه‌یدا، به‌ڕێزیان گوتی: جگه له‌وه‌ی كه خولمان هه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه خوازیاری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی (IELTS)ه، له هه‌مان كاتیش‌دا خولێكی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی سۆران و زانکۆکانی تری کوردستان، کە هێشتا دەستیان نەکردووە به خوێندنه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها ئەو مامۆستا بەڕێزانەش سوودمەندبوون کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دکتۆران و نیازی وەرگرتنی نازناوی زانستی‌یان هەیە.