رۆژی چوارشه‌ممه رێكەوتی ٨-١١-٢٠١٨، لە هۆلی كۆنفراسەكانی فاكەڵتیی زانست، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئهكادمییانی زانكۆی سۆران، لە بواری پترۆلیۆم جیۆساینس تاوتوێی نامەی دكتۆرای (رەهێل عثمان حمد صدیق) كار، كه له‌ژێر ناونیشانی ( كاریگەری فاكتەرەكانی كۆمەڵایەتی_ ئابووری و كۆمەڵایەتی_ سیاسی و پێكهاتەی شێوەی زەمین لەسەر بەكارهێنان و رووپۆشی زەوی لە پاركی نیشتمانی هەلگورد سەكران، هەرێمی كوردستان_ عێراق بە بەكارهێنانی هەستكردن لەدوورەوە و سیستەمی زانیاری جوگرافی)، پێشكه‌ش به لیژنه‌ی تاوتوێكردن كرابوو.
ئه‌م كاره زانستییه كه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان "پ.د. كمال یوسف كۆلۆ" لەزانكۆی سۆران و "پ. د. هایكۆ بازلتەر" لە زانكۆی لیستەری بەریتانی، ئاماده‌كرابوو، به یه‌كێكی دیكه له پێشڤه‌چوون و ده‌سكه‌وته ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی سۆران داده‌نرێت.
لیژنەی تاوتوێكردنی نامەكە لەم بەرێزانە پێكهاتبوو:
١_ پ. ی. د. سەردار محیەدین، زانكۆی سۆران، سەرۆك لیژنە
٢_ پ. د.حكمت صبحی داغستانی، زانكۆی موصڵ، ئەندام
٣_ پ.د.جاسم خلف شلال، زانكۆی دهوك، ئەندام
٤_ پ.د. احمد عبدالخالق گاهر، زانكۆی دهۆك، ئەندام
٥_ پ.ی.د. لۆی ادوارد جورج، زانكۆی بەغداد، ئەندام
٦_ پ.د. كمال یوسف كۆلۆ، زانكۆی سۆران، ئەندام و سەرپەرشتیاری ناوخۆیی
٧_ پ.د. هایكۆ بالزتەر، زانكۆی لێستەر، ئەندام و سەرپەرشتیاری دەرەكی