رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكەوتی ٨-١١-٢٠١٨، لە هۆلی كۆنفراسەكانی فاكەڵتیی زانست، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌كادمییانی زانكۆی سۆران،  لە بواری پترۆلیۆم جیۆساینس تاوتوێی نامەی دكتۆرای (رەهێل عثمان حمد صدیق) كار، كه‌ له‌ژێر ناونیشانی ( كاریگەری فاكتەرەكانی كۆمەڵایەتی_ ئابووری و كۆمەڵایەتی_ سیاسی و پێكهاتەی شێوەی زەمین لەسەر بەكارهێنان و رووپۆشی زەوی لە پاركی نیشتمانی هەلگورد سەكران، هەرێمی كوردستان_ عێراق بە بەكارهێنانی هەستكردن لەدوورەوە و سیستەمی زانیاری جوگرافی)، پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی تاوتوێكردن كرابوو.

ئه‌م كاره‌ زانستییه‌ كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی  به‌ڕێزان "پ.د. كمال یوسف كۆلۆ" لەزانكۆی سۆران و "پ. د. هایكۆ بازلتەر" لە زانكۆی لیستەری بەریتانی، ئاماده‌كرابوو، به‌ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ پێشڤه‌چوون و ده‌سكه‌وته‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی سۆران داده‌نرێت.

لیژنەی  تاوتوێكردنی نامەكە لەم بەرێزانە پێكهاتبوو:

١_ پ. ی. د. سەردار محیەدین،  زانكۆی سۆران،  سەرۆك لیژنە

٢_ پ. د.حكمت صبحی داغستانی، زانكۆی موصڵ، ئەندام

٣_ پ.د.جاسم خلف  شلال، زانكۆی دهوك،   ئەندام

٤_ پ.د. احمد عبدالخالق گاهر، زانكۆی دهۆك، ئەندام

٥_ پ.ی.د. لۆی ادوارد جورج،  زانكۆی بەغداد، ئەندام

٦_ پ.د. كمال یوسف كۆلۆ، زانكۆی سۆران، ئەندام و سەرپەرشتیاری ناوخۆیی

٧_ پ.د. هایكۆ بالزتەر، زانكۆی لێستەر،  ئەندام و سەرپەرشتیاری دەرەكی