ورکشۆپێکی زانکۆی سۆران بۆ ستافرد کلاری
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و مامۆستا و قوتابییانی فاکەڵتی یاساو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە هۆڵی بێشیکچی، وۆرکشۆپێک بۆ لێکۆڵەر ستافرد کلاری ( Stafford Clarry ) دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکاو کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی ئەو وڵاتە و پەیوەندییەکانی بە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێکخرا.
بەڕێز کلاری له وۆركشۆپهكهدا، بە وردی باسی لە دامەزراوەکانی داڕشتنی سیاسەت و بڕیار لە ئەمریکا و کاریگەرییەکانی گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە نێو هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران لەسەر سیاسەت و بەرنامەکانی ئیدارەی تڕهمپ، كرد.
دواتر گفتوگۆیەکی وردی دەربارەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئێران و پرسی کوردستان و ریفراندۆم و کێشەکانی سووریا، لە گەڵ قوتابییان و مامۆستایانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا .