ورکشۆپێکی زانکۆی سۆران بۆ ستافرد کلاری

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و مامۆستا و قوتابییانی فاکەڵتی یاساو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە هۆڵی بێشیکچی، وۆرکشۆپێک بۆ لێکۆڵەر ستافرد کلاری ( Stafford Clarry ) دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکاو کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی ئەو وڵاتە و پەیوەندییەکانی بە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێکخرا.

بەڕێز کلاری له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، بە وردی باسی لە دامەزراوەکانی داڕشتنی سیاسەت و بڕیار لە ئەمریکا و کاریگەرییەکانی گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە نێو هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران لەسەر سیاسەت و بەرنامەکانی ئیدارەی تڕه‌مپ، كرد.

دواتر گفتوگۆیەکی وردی دەربارەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئێران و پرسی کوردستان و ریفراندۆم و کێشەکانی سووریا، لە گەڵ قوتابییان و مامۆستایانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا  .

 

46131308_592929554459770_5221492527449767936_n.jpg 46134627_615614285524187_4561997425815846912_n.jpg 46148782_733954543604212_6709912516165632000_n.jpg

46152844_334550214028076_5400441579628396544_n.jpg 46165958_2102573673406511_8564672010976755712_n.jpg 46170038_2029558003801746_3679894319554101248_n.jpg

46181011_516978888802826_7636726893403701248_n.jpg 46184599_266374537356367_3140814046312267776_n.jpg 46278586_329748554483627_1441778817134755840_n.jpg

46302816_555511028231851_6566371414893395968_n.jpg 46351732_348918039000967_919546231716315136_n.jpg