له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، كه له فاكه‌ڵتی یاسا ڕاگه‌یه‌ندراوه، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٨/١١/٢٠١٨، له هۆڵی ئیسماعیل بێشیكچی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز"د.هێمن میرانی" ڕاگری فاكه‌ڵتی یاسا و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی، وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان "د.صدقی محمدامین، م.شه‌ماڵ گوێزانی و م.عمر حسن" له ژێر ناونیشانی(به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ،راستیه‌ت، هۆكار، چاره‌سه‌ر)، به‌ڕێوه‌یان برد.
له میانه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، به تێروته‌سه‌لی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی وۆركشۆپه‌كه، باس له ڕاستی وهۆكاره‌كانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، كرا.
دواتر ده‌رگای گفتۆگۆ بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه و تێیدا تێبینی و ڕاو سه‌رنج و پرسیار خرانه‌ڕوو، كه له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی وۆركشۆپهكهوه، وه‌ڵامدرانه‌وه.
وێنه و راپۆرت: رۆژهات مه‌هدی



















