لە بەردەوامی چالاکییەکانی فاکەڵتی یاسا بە بۆنەی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩/١١/٢٠١٨، لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، دیبەیتێک بۆ ژمارەیەک شارەزا و پسپۆڕی یاسایی، لەژێر ناونیشانی (توندوتیژی دژی ئافرەتان ، پێگەی ئافرەت لە روانگەی رێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان) بۆ بەڕێزان "د.بەهادین ئەحمەد ، د.ادریس قادر ڕەسوڵ، د.عبدالرحمن کریم و حیدر سەلاحەدین "، رێکخرا.
لە دیبەیتەکەدا، بە تێروتەسەلی تیشکخرایە سەر پێگە و رۆڵی ئافرەت، لە چوارچێوەی رێکەوتنە نێودەڵەتییەکان.
لە کۆتاییدا، ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینییەکانیان بەشدارییان لە دیبەیتەکەدا کرد، کە لە لایەن بەڕێوەبەرانی دیبەتەکەوە، وەڵامدرانەوە.
راپۆرت: ڕۆژهات مەهدی
وێنە: زانا تاهیر