كۆنفڕانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی "مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی"
به دروشمی:
مه‌لا عه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی
عه‌للامه‌یه‌كی ئه‌وسا و سه‌رمه‌شقێكی ئێستا
ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران پڕۆژه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی زانستیی خۆی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن، تایبه‌ت به ڕوانین و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی، یه‌كێك له زانا هه‌ره دیار و به‌رچاوه‌كانی پێنجوێن و كوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م كۆنفڕانسه نێوده‌وڵه‌تییه كه بڕیار وایه له ڕۆژانی ١٥و١٦/ ٦ / ٢٠١٩ له قه‌زای پێنجوێن به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆرانه له‌و شاره‌دا. زیندووكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستخه‌تانه‌ی ناوبراو و لێتوێژینه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییانه و خوێندنه‌وه‌ی هزر و ڕامانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرووڕوانینهكانی به دیدێكی واقیعییانه، ده‌بنه ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆنفڕانسه‌كه.
مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی ١٨٣٤-١٩٠١، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا، زانایه‌كی به‌رجه‌سته و دیاره و، به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ر ده‌ستخه‌تن و ساغنه‌كراونه‌ته‌وه و دوو به‌رهه‌می له زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسردا به ده‌رس ده‌خوێندرێن.
جێی باسه ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران بۆ پاراستن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه و تا ئێستا زیاتر له ده كتێبی چاپكردووه و به سه‌دان ده‌ستخه‌ت و به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌باره‌ی كورد و كوردستانه‌وه كۆكردۆته‌وه.
زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكاره‌كانی نووسین و ناردنی توێژینه‌وه و به‌شداریكردنی كۆنفرانس، له وێنه هاوپێچه‌كانی خواره‌وه‌دایه.