له درێژه‌ی كار و چاڵاكییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەره‌نگاربوونەوەی ئۆتیزم، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٣/٤/٢٠١٩ به‌شی زانسته گشتییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، وۆركشۆپێكی سەبارەت بە (بەرەنگاربوونەوەی ئۆتیزم)، به‌رێوه‌برد.
له سه‌ره‌تادا، له لایه‌ن بەڕێز "د. رزگار حسن محمد" بەڕێوەبەری وۆركشۆپه‌كه، بەشداربووانی بانگهێشتكرد بۆ پیشكه‌شكردنی بابهتهكان، كه بیتی بوون له:
١- لێكۆڵینه‌وه‌یی بۆماوه‌یی له توشبووانی ئۆتیزم له پارێزگای هه‌ولێر، كه له لایه‌ن به‌ڕێز "خه‌لات ئه‌دهه‌م عبدالجبار" مامۆستا له زانكوی هه‌ولێری پزیشكی /كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كان، پێشكه‌شكرا.
٢- مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی گوتن، كه له لایه‌ن به‌ڕێز "هاوكار عمر خضر، مامۆستا له به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، پێشكه‌شكرا.
دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و تێبینی و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ی توێژه‌ران كرد و له کۆتاییشدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز "م. دیار معاذ خلیل" ڕاگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی توێژه‌رانی به‌شداربوو کرا.
وێنه : حسن شادی