‎له‌ درێژه‌ی كار و چاڵاكییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ ‌بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەره‌نگاربوونەوەی ئۆتیزم، رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٣/٤/٢٠١٩ به‌شی زانسته‌ گشتییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆركشۆپێكی سەبارەت بە (بەرەنگاربوونەوەی ئۆتیزم)، به‌رێوه‌برد.

‎له‌ سه‌ره‌تادا، له‌ لایه‌ن بەڕێز "د. رزگار حسن محمد"  بەڕێوەبەری وۆركشۆپه‌كه‌، بەشداربووانی بانگهێشتكرد بۆ پیشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كان، كه‌ بیتی بوون له‌:

‎١- لێكۆڵینه‌وه‌یی بۆماوه‌یی له توشبووانی ئۆتیزم له پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "خه‌لات ئه‌دهه‌م عبدالجبار" مامۆستا له زانكوی هه‌ولێری پزیشكی /كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان، پێشكه‌شكرا.

‎٢- مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی گوتن، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "هاوكار عمر خضر، مامۆستا له‌ به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، پێشكه‌شكرا.

‎دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و تێبینی و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ی توێژه‌ران كرد و له‌ کۆتاییشدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز "م. دیار معاذ خلیل" ڕاگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، سوپاس و پێزانین ئاڕاسته‌ی توێژه‌رانی به‌شداربوو کرا.

 

‎وێنه‌ : حسن شادی

 

1.jpg 11.jpg 4.jpg

41.jpg 4444.jpg 5.jpg

56.jpg 6.jpg 7.jpg

8.jpg 89.jpg 9.jpg

99.jpg viber_image_2019-04-03__20.59.48.jpg viber_image_2019-04-03__20.59.49.jpg

viber_image_2019-04-03__20.59.50.jpg viber_image_2019-04-03__20.59.51.jpg viber_image_2019-04-03__20.59.52.jpg

viber_image_2019-04-03__20.59.53.jpg viber_image_2019-04-03__20.59.54.jpg viber_image_2019-04-03__20.59.55.jpg

viber_image_2019-04-03__20.59.56.jpg viber_image_2019-04-03__201.59.49.jpg viber_image_2019-04-03__21.00.00.jpg

viber_image_2019-04-03__21.00.01.jpg viber_image_2019-04-03__21.00.03.jpg viber_image_2019-041-03__20.59.49.jpg