لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆراندا، ڕۆژی سێشەممە رێكهوتی ٢/٤/٢٠١٩، وۆركشۆپێكی یەك ڕۆژه لە ژێر ناونیشانی"Improve your soft skills" بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران، رێكخرا. وۆركشۆپهكه لە لایەن ماموستا"ئاریان فەرەیدون" مامۆستا لە بەشی زانستی کومپیوتەر بەڕێوەچوو، کە ٤٠ قوتابی تێیدا بەشداربوون.
شایانی باسە لە وۆرکشۆپەکەدا قوتابییان ئاشنای چەند بابەتێکی گرنگ و فێری چۆنیەتی گەڕان بەدوای کار و نووسینی (سی ڤی، ئیمەیل، کەڤەرلێتەر و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن) کران.