لەژێر ناونیشانی " دەستپێکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بە شێوەی ئۆنڵاین لە رێگای دروستکردنی وێبسایتێکی نوێی پێشکەوتوو"، ناونیشانی وۆرکشۆپێک بوو، کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٤/٣ لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە بۆ هەموو ستافەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆکان بەڕێوەچوو.
لەم وۆرکشۆپەدا، ستافێکی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆکەشمان بەشدار بوون و، چالاکانە لە گفتوگۆ و باسەکاندا، سەرنجەکانی خۆیانیان خستەڕوو.