ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٨/٤/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، سه‌رۆكی به‌شه زانستییه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی زانستی به‌شه‌كان، وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌ی بۆڵۆنیا و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی و پێداویستییه‌كانی، به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا، دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان له لایه‌ن به‌ڕێز "د. محه‌ممه‌د عه‌لی" به‌ڕێوه‌به‌ر و رێكخه‌ری وۆركشۆپه‌كه، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و گرنگی ئاگاداربوون له سیسته‌مه‌كه و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
دواتر "د. محه‌ممه‌د عه‌لی" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی باڵا و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان، له پرێزنتهیشتنێكی تایبه‌ت و تێروته‌سه‌لدا، زۆر به وردی رێنمایی و ورده‌كاری و پێداویستییه‌كانی پڕۆسه‌كه و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی، بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه.