رۆژانی ٧ و ٨ی ٤ی ٢٠١٩،  لەھۆڵی کۆمپیوتەری بەشی پترۆلیۆم جیۆساینس، بەئامادەبوونی بەڕێزان "پ. د. سەردار محیەدین باڵەکی" راگری فاکەڵتیی زانست، "د. ئەیاد نوری" یاریدەدەری راگری فاکەڵتیی بۆ کارووباری زانست، "م. شۆڕش مستەفا" یاریدەدەری راگر بۆ کارووباری کارگێڕی و قوتابییان ۆ ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان، وۆرکشۆپی چۆنیەتی کارپێکردنی بەرنامەی ئاماری کۆمپیوتەری(SPSS)، كه‌ بەھاوبەشی لە لایەن بەشی پترۆڵیۆم جیۆسایه‌نس و ماتماتیک رێکخرابوو، بەڕێوەچوو.

لە دەسپێکی وۆركشۆپه‌كه‌دا، وتەی بەخێرھێنان لە لایەن "م. محمد پیرۆیی" سەرۆکی بەشی پترۆڵیۆم پێشکەشکرا. دواتر لە کورتە پەیڤێکدا راگری فاکەڵتی دوای دەستخۆشی بۆ ئامادەکارانی وۆرکشۆپەکە و مامۆستایانی پێشکەشکار، تیشکی خستە سەر گرنگی زانستی ئامارو داتا و پڕۆگرامی SPSS . دواتر ھەریەک لە مامۆستایان "مھاجر حەجەر" و "سەرھەنگ رەزاق" لە چوار تەوەری جیاوازدا، بە وردی بەرنامەی ناوبراویان بۆ ئامادەبووان شرۆڤە و شیکردەوە، کە کارپێکردنی پرۆگرامەکە و دابەزاندن و  درووستکردنی وێنە بۆ داتا ئامارییەکان و شیکردنەوەیان و، هه‌روه‌ها چۆنیەتی دانان و تیکردنی زانیاری و رێکخستن و جیاکردنەوەی داتاکان و دۆزینەوەی دەرنجامەکان و شرۆڤەکردنیانی له‌خۆده‌گرت.

 

56659953_2285257781735218_6766811280830365696_n.jpg 56956409_2463643650346445_3035999183384346624_n.jpg DSCN8127.JPG

IMG_20190408_092122_1.jpg IMG_20190408_092456.jpg IMG_3878.jpg

IMG_3880.jpg IMG_9127.JPG