لە درێژەی کارووچالاکییه به‌رده‌وامەکانی فاکەڵتی پەروەردە، رۆژی چوارشه‌ممه رێکەوتی ۱۰/٤/۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان "پ.ی.د یادگار ر‌سوڵ حمدامین" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان و "م.ی دیار معاذ خلیل" ڕاگری فاكه‌ڵتی پەروەردە و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، سكوڵی وه‌رزش وۆركشۆپێكی بە ناونیشانی ( ڕاهێنانی فسیۆلۆژی وه‌رزشی) رێکخست.
لەم وۆرکشۆپەدا، چەند توێژەر و مامۆستایەکی پسپۆڕ بابەتیان پێشکەشکرد، کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
١- "پ.د ودیع یاسین" ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی وه‌رزشی له ئه‌كادیمیای زانستی دانیماركی سەر بە زانكۆی كانساسی ئه‌مریكی.
٢- "پ.د دیار مغدید احمد" مامۆستای فسیۆلۆژی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.
٣- "پ.د عبدالصاحب اسد" مامۆستای فسیۆلۆژی تۆپی پێ له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.
لە سەرەتادا بەڕێز "پ.د. فالح جعاز" سەرۆکی بەشی وەرزش وتەیەکی پێشکەشکرد.
دواتر له لایه‌ن بەڕێز "پ.ی.د ممتاز احمد" بەڕێوەبەری وۆرکشۆپەکە، بەشداربووان بانگهێشتکران بۆ گفتووگۆ كردن لەسەر بابەتەکانیان.
دوای پێشکەشکردنی بابەتەکان، ئاماده‌بووان پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان ئاراسته‌ی به‌شداربووانی وۆركشۆپه‌كه كرد و، له کۆتاییشدا له‌لایه‌ن به‌ڕێزان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان و راگری فاکەڵتی پەروەردەوە، سوپاس و پێزانینی فاكه‌ڵتی پەروەردە، ئاراسته‌ی به‌شداربووانی وۆرکشۆپەکە کرا.