لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د.موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران و ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی زانکۆ، رۆژی دوو شەممە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی کۆنفرانسی فاکەڵتی زانست، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، پلاتفۆرمی قوتابییە بەهرەمەندەکانی زانکۆی سۆران دەستبەکار دەبێ. ئەم پلاتفۆرمە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ١١١٨/١/١ لە رێكه‌وتی٢٠١٩/٣/١٨ دامەزراوە و لە ئێستادا ژمارەیەک قوتابی بەهرەمەندی زانکۆکەمان سەرپەرشتی دەکەن.
ئەم پلاتفۆرمە دەبێتە ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی قوتابییە بەهرەمەندەکانی زانکۆ، بۆ ئەوەی تواناکانی خۆیان بناسن و پێش بخەن.
پێویسته بگوترێ، كه رێوڕه‌سمه‌كه گشتی ده‌بێت و مامۆستایان و قوتابییان ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن.