" م.ی . ڕێبوار مغدید " مامۆستا لە بەشی یاسای فاکەڵتی یاسا و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له نوێترین چالاكی خۆیدا، کتێبێکی بە ناونیشانی " تێگەو ڕامان لە دەستەواژە یاساییە نامۆکان " بە چاپ گەیاند.
مامۆستای ناوبراو له‌م كتێبه‌دا، هه‌وڵیداوە تێگە یاساییەکان بخاتە بەر تێڕامان و چەندین بابەتی یاسایی گرینگی شڕۆڤهكردووه، لەمانەش : " یاسای وەرزشی ، یاسای پزیشکی ، یاسای ئەلیکترۆنی ، فەلسەفەی یاسا ، دەستەواژەکانی تاوانکاری ".
پێویسته بگوترێ، ئه‌م كتیبه ئێستا له كتێبخانه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێ و له سۆرانیش له كتێبخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی به‌رده‌سته.