رۆژی یهكشهممه ڕێکەوتی ٢١/٤/٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "پڕۆفیسیۆر د. سەردار محیەدین باڵەکی" راگری فاکەڵتیی زانست، یاریدەدەرانی راگر، مامۆستایان، قوتابییان و ژمارهیهكی بهرچاو میوان، پێنجەمین کۆنفڕاسی قوتابی زانکۆی سۆران، لە هۆڵی کۆنفڕاسەکانی فاکەڵتیی بەڕێوەچوو.
لەدەستپێکدا، راگری فاکەڵتیی زانست بەخێرھاتنی گەرمی ئامادەبووانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەی خواست. پاشان تیشکی خستە سەر گرنگی رۆڵی توێژینەوەی زانستی لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ و، ھانی زیاتری قوتابییانی دا بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە پاڵ پڕۆسەی خوێندن. ھەروەھا سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سۆرانی کرد، بۆ دابینکردنی ھەلومەرجی گونجاوی خوێندن و تاقیگەی پێشکەوتوو لە فاکەلتیی زانست. لە کۆتاییشدا، بەڕێز راگری فاکەڵتی، دەستخۆشی لە مامۆستایانی سەرپەرشتیار و لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس کرد و، ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.
دواتر قوتابییانی توێژەر لە چەند پانێلێکدا توێژینەوەکانیان پێشكهشكردن، کە لە دوازدە توێژینەوە پێكهاتبوون.
شایانی باسە دوابهدوای پانێلهكان، له بڕگهی گفتوگۆ و پرسیاردا، ئامادهبووان بهشدارییان دهكرد، كه گهرموگوڕییهكی زیاتری بهخشیبوو به كۆنفرانسهكه.