له رۆژانی ١٦ و ١٧ی ٤ی ٢٠١٩، فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی زاخۆ، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناونیشانی (سیاسه‌تا به‌ریتانیا ل هه‌مبه‌ر كێشه‌یا كوردی)، به‌ڕێوه‌برد.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، ه چه‌ندین توێژه‌ری تێدا ئاماده بوون، دوو مامۆستایی به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتی ئاداب، به دوو توێژینه‌وه‌ی جیا، به‌شدارییان تێدا كرد، كه به‌مشیوه‌یه بوون:
١ــ رۆڵی به‌ریتانیا له به‌رزكردنه‌وه‌ی پرسی كورد له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه له لایه‌ن "م. دڵگه‌ش سه‌عید سه‌یدۆ"، پێشكه‌شكرا.
٢ــ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له دیدی رۆژهه‌ڵاتناسانی به‌ریتانیا ١٩٠٠-١٩٥٠، كه له لایه‌ن "م. رێبین سه‌عید مه‌لا"، پێشكه‌شكرا.