رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢/٤/٢٠١٩، بە بۆنەی یادی(١٢١) ساڵه‌ی رۆژنامەگەریی کوردی، فراکسیۆنی پارتی دیمۆكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و چالاكییه‌كانی وه‌كو وه‌رگێڕ و نووسه‌ر، كه زیاتر له ٥٠ به‌رهه‌می پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی كردوون، رێزی له فه‌رمانبه‌ری زانكۆكه‌مان به‌ڕێز "زێبارعزیزخان مھاجر" گرت.
لەم بارەیەوە، به‌ڕێز "وەیسی سەعید وەیسی" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: بە مەبەستی بەرز نرخاندنی رۆڵی به‌ڕێز "زیبار عه‌زیز خان" لە نووسین و وەرگێڕاندا، بە پێویستمان زانی لە یادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا، رێز لە ھەوڵ و کۆششەکانی بگرین، کە وەک گەنجێک لە تەمەنێکی کەمدا توانیویه‌تی زیاتر لە(٥٠)کتێب وەربگێڕیتە سەر زمانی کوردی.