رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٤/٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. شێروان شریف قرتاس"ڕاگری فاکەڵتی ئه‌ندازیاری، یاریده‌ده‌ری راگر و ژمارەیەکی بەرچاو له مامۆستایان و قوتابییانی فاکەڵتی ئه‌ندازیاری، پێنجەمین کۆنفرانسی قوتابی زانکۆی سۆران(قوتابییانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری) بەڕێوەچوو.
له‌م كۆنفرانسه‌دا، چەندین توێژینەوەی پڕ بایەخی قوتابییانی بە توانای فاکەڵتی ئه‌ندازیاری، لە چەندین پانێلی جیاوازدا خرانه‌ڕوو.
لە کۆتاییشدا به‌ڕێز ڕاگری فاکەڵتی، ویڕای ده‌ستخۆشی له قوتابییان، تیشکی خستە سەر گرنگی توێژینەوەکان و رۆڵی قوتابییان لە پێشخستنی ئاستی زانستی لە زانکۆ و کاریگەریان لە پێشخستنی وڵات.