رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢/٤/٢٠١٩، كه هاوكات بوو له گه‌ڵ ١٢١ ه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، به‌شی كوردی فاكه‌ڵی په‌روه‌رده، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "پ.ی.د. عه‌بدولمه‌لیك عوسمان" راگری فاكه‌ڵتی به وه‌كاله‌ت وژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان، وۆركشۆپێكی به‌ڕێوه‌برد.
وۆركشۆپه‌كه كه له لایه‌ن به‌ڕێز "م. هاژه چیچۆ" سه‌رۆكی به‌شی كوردی یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و باسكردن له گرنگی سیمپۆزیه‌مه‌كه، كه له ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی رێكخرابوو، به بانگێشتكردنی پیشكه‌شكاران ده‌ستیپێكرد.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا، ئه‌م بابه‌تانه پیشكه‌شكران:
١- (پەروەردە و هۆشیاریی نەتەوەیی لە سەرەتای سەدەی بیستەم، دیوێکی دیکەی نەتەوەسازیی، گۆڤاری زاری كرمانجی وه‌ك نموونه)، كه له لایه‌ن به‌ڕێز "پ.ی.د هه‌ڵمه‌ت بایز ڕسوڵ" مامۆستا له فاکه‌ڵتی ئاداب، پێشكه‌شكرا.
٢- ( ڕۆژنامەگەری مندالانی کورد، گۆڤاری گڕوگاڵ وەک نموونە)، كه له لایه‌ن به‌ڕێز(م. مظفر مصطفی)، مامۆستا له به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، پێشكه‌شكرا.
٣- (له سێکوچکەی کتێب، گۆڤار، رۆژنامە، ڕۆژنامەگەری ناوچەیی و ڕۆڵی لە ڕۆشنبیریدا)، كه له لایه‌ن به‌ڕێز (م.ی طالب عبدالصمد)، مامۆستا له به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، پێشكه‌شكرا.
دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی توێژه‌ران كرد و، له کۆتاییشدا له لایه‌ن به‌ڕێز "پ.ی.د عه‌بدولمه‌لیك عوسمان" ڕاگری فاكه‌ڵتی به وه‌كاله‌ت، سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی توێژه‌رانی به‌شداربوو کرا.
وێنه: حسن شادی