رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۲٤/٤/۲۰۱۹، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "پ.ی.د یادگار ڕسول" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان، "م. دیار معاذ" ڕاگری فاكه‌ڵتی پەروەردە، نوێنه‌ری فاكه‌ڵتییه‌كان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر و قوتابی، به‌شی كوردی وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه، شه‌شه‌مین ڤیستیڤاڵی چاڵاكی كولتووری و ڕۆشنبیری بەڕێوەبرد. لەمبارەوە بەڕێز "م. هاژە چیچۆ" سەرۆکی بەشی کوردی و سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە، بۆ راگەیاندنی زانکۆ گوتی: به مه‌به‌ستی زیندووکردنەوەی كولتووری کوردی و ئاشناکردنی قوتابییان بە بوارە جیاوازەکانی کولتووری کوردی، ئەم فیستیڤاڵە وەک نەریتێکی ساڵانە بەڕێوەدەبەین.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا چەندین چاڵاکی جۆراوجۆری کوردەواری ئەنجامدران. چاڵاکییەکان بە كۆمه‌ڵێك لاوك و حه‌یران ده‌ستیانپێكرد و دواتر له لایه‌ن قوتابییانەوە چەندین یاری و پێشبڕکێی وەرزشی ئەنجامدران، کە لە لایەن بەشی وەرزشی فاکەڵتی پەروەردەوە ڕێکخرابوون.
خەنەبەندان و شیعر خوێندنه‌وه و شانۆگه‌ری بەشێکی تری سەرنجڕاکێشی چاڵاکییەکان بوون، کە قوتابییان ئامادەیان کردبوون.
لە کۆتاییشدا بە پێشکەشکردنی خواردنه كورده‌وارییه‌كان کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە هات.