رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲۳/٤/۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، شەشەمین کۆنفرانسی قوتابییانی فاکەڵتی پەرورەردە، کە وەک نەریتێکی ساڵانە بەڕێوەدەچێت، بە پێشکەشکردنی چەندین توێژینەوە بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، لە شەش پانێلی جیاوازدا، لە بوارەکانی بیرکاری، کوردی، وەرزش، زانستە گشتییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، قوتابییان توێژینەوەکانیان پێشکەشکردن.
پێویستە بگوترێ، کە لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە قوتابییانی بەشدار.