رۆژی پێنجشه‌ممه رێکەوتی ۲٥/٤/۲۰۱۹، فاكه‌ڵتی پەروەردە به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاڵاكی وه‌رزشی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران و ڕێكخراوی وره، بۆ جاری دووەم پێشبڕکێیەکی پاسكیلسواری هاوڵاتیانی سۆران و ده‌وروبه‌ری، رێکخست.
پێشبڕکێیهكه له سكوڵی وهرزشەوە تاكو فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده مەودای هەبوو.
دوای ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکە، له هۆڵی زێره‌ڤان له فاكه‌ڵتی پەروەردە، وتارێك له لایه‌ن به‌ڕێز "م. دیار معاذ خلیل" ڕاگری فاكه‌ڵتیی پێشكه‌شکرا و، له كۆتاییشدا خەڵات و سوپاس و پێ‌زانین بەخشرایە سێ یەکەمی سەر ئاستی کچان و کوڕان و، هەروەها دەستەی ناوبژیوانان و چاودێرانی پێشبڕکێیەکە.
شایانی باسە نزیکەی ٢٠٠ کوڕ و کچ لە هەموو توێژەکان، قوتابی، مامۆستا و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، بەشداری پێشبڕکێیەکە بوون.