رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پرسە یاساییەکان، لە لایەن کۆلێژی یاسای زانکۆی نێودەوڵەتی تیشك، بەڕێوەچوو.

 لەم کۆنفرانسەدا، مامۆستایانی بەش و کۆلێژەکانی تایبەت بە یاسا،  لە ٣٠ زانکۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و هەندێ زانکۆی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە، بەشدارییان تێدا کردبوو.

لە نێو توێژەرەکاندا، مامۆستایانی فاکەڵتیی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سۆران، زۆرترین رێژەی بەشدارییان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار کرد.

توێژەرانی زانکۆی سۆران، کە ۹ کەس بوون، بریتی بوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە:

  " پ.ی.د.محمد خالد، پ.ی.د. خالدە زەنون، د.شاری نانەکەلی، د.امیرە جەعفەر، د.شمس الدین عەزیز، د. ئیدریس قادر، د.تحسین سمایل، م.محسن شەریف، م.رضوان شەریف".