رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٥/٥، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سەرۆکی زانکۆی سۆران، "پ.د. سه‌ردار محیه‌دین" راگری فاكه‌ڵتی زانست، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستا، قوتابی و میوان، سەرۆکایەتی بەشی کیمیا لە فاکەڵتی زانست، یەکەمین پیشانگای زانستی كیمیای بە ناونیشانی (chemscience)، كرده‌وه.
پێویسته بگوترێ، له‌م پیشانگایه‌دا، چەندین پۆستەری زانستی و پڕۆژەی جیاجیا و داھێنانی قوتابییان، لە رێگەی تاقیکردنەوە و ئەنجامدانی راستەوخۆ، خرانەڕوو، كه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بووان، به‌ره‌وڕووبوون.