Sli

سەنتەری هەندرێن چەند وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبردن

 

سەنتەری هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی کەلتووری/ زانکۆی سۆران، بە بەشداری ١٧  بەشداربوو لە نووسەر، ڕۆژنامەنووس، قوتابی زانکۆ و مامۆستایان، دوای دوو حەفتە، چوار لە وۆرکشۆپەکانی خۆی لە کۆی ١٠ وۆرکشۆپە ڕاگەیاندراوەکاندا، لە ۲٤/٦/۲۰۱۹ بە سەرکوتوویی کۆتایی پێهێنان.

ئەو بابەتانی کە لە وۆرکشۆپکاندا تیشکیان خرایەسەر، بریتی بوون لە هەڵەچنی لە ئاستی ڕێنووس و خاڵبەندی و زمان و داڕشتن و، پێویستە بگوترێ وەک بەشداربووان ئاماژەیان پێدا، سوودێکی زۆریان لە وۆرکشۆپەکان وەرگرتووەو هیوایان خواست کە ئەم وۆرکشۆپانە بەردەوام بن.