رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٩/٧/٢٠١٩، بە بەشداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ماموستا، فەرمانبه‌ر و قوتابی زانكۆ، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری، كۆتایی به وۆركشۆپێك له بواری به‌هره و شێوازه‌كانی خوێندنه‌وه هێنا.
وۆركشۆپه‌كه كه دوو حه‌فته‌ی خایاند، له لایه‌ن "پ.ی.د. هه‌ڵمه‌ت بایز" به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن، به‌ڕێوه‌ده‌برا و وانه‌كان ده‌گوترانه‌وه. له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ به‌ڕێزیان گوتی، لە ورکشۆپەکەدا تیشكخرایه سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌ی خوێندنه‌وه و جۆره‌كانی خوێندنه‌وه و په‌ره‌پێدانیان.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وێڕای تێستی دەنگی بەشداربووان، کە بۆ کام بوار شیاوە، بڕیاریش درا سیدییەکی دەنگی ئامادەبکەین بەشێوەی گروپ، بۆ خوێندنەوەی حیکایەت و چیرۆک.