ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١/٨/٢٠١٩، له هۆڵی سه‌نته‌ری كڵاد، به ئاماده‌بوونی به‌رێزان "د. یادگار ره‌سوڵ" یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان، "د. هه‌ڵمه‌ت بایز" به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو فێرخواز و قوتابی، له رێوڕه‌سمێكدا، كۆتایی به زنجیره‌یه‌ك وۆڕكشۆپ هێنرا، كه سه‌نته‌ری ناوبراو له ماوه‌ی رابردوودا، به‌ڕێوه‌ی بردبوون.
ئه‌م زنجیره وۆڕكشۆپه، به ئامانجی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی توانای مامۆستایان و قوتابییان و فێرخوازانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئه‌نجامدرابوون، به‌تایبه‌ت له بواری نووسین و توێژینه‌وه و هه‌لی كار، تا به‌شداربووان به شێوه‌یه‌كی كرداری بتوانن له كاری ئێستا و ئاینده‌ی خۆیاندا، سوودمه‌ندن بن لێیان.
"هانا سمایل" كه یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی خوله‌كه، وتی: خولێكی گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت بۆ قوتابییانی زانكۆ، هه‌رچه‌نده گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی زانكۆ، كه‌چی كه‌متر ئاشنان به هونه‌ره‌كانی نووسین و خوێندنه‌وه. هه‌روه‌ها هیواشی خواست له‌كاتی ده‌وامی زانكۆشدا، چاڵاكی له‌مجۆره به‌ڕێوه‌بچن.
به‌هه‌مان شێوه "ژیلا نووری" كه یه‌كێكی تر بوو له به‌شداربووان، له‌وباره‌وه وتی: خولی له‌م جۆره گرنگن، بۆ ئاشنابوون به ڕه‌هه‌نده‌كانی نووسین و خوێنده‌وه. هیوای به‌رده‌وامی ئه‌م جۆر چاڵاكییانه ده‌خوازم.
جێگای ئاماژه پێدانه، ئه‌م زنجیره وۆڕكشۆپه له ١ی٦ی٢٠١٩ه‌وه تا ٨/١/ ٢٠١٩ ئه‌نجامدرابوون و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو فێرخواز له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ تێیدا به‌شداربوون، كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوونیان پێشكه‌شكرا.
راپۆرت: زێبار عه‌زیزخان مهاجیر
وێنه: رۆژهات مه‌هدی