رۆژی چوارشه‌ممه‌رێكه‌وتی ١٥/٤/٢٠١٩، له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، كۆتایی به خولێكی راهێنانی تۆپی پێ هێنرا کە بوماوەی چوار هەفتە بەرداوام بوو.
ئه‌م خوله كه له درێژه‌ی كارووچالاكییه‌كانی سكوڵی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، ئه‌نجامدرابوو، به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان "سیروان سلمان" سکرتێری لقی هەولێری یەکێتی تۆپی پێی عێراق و "پ.د صباح محمد" مامۆستا له به‌شی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، له رێوڕه‌سمیكی تایبه‌تدا كۆتایی پێهێنرا.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، له لایه‌ن بەڕێز "زانا حمدامین حمد" بەڕێوەبەری خوله‌كه، بەشداربووان بانگهێشت كران بۆ گفتووگۆ كردن لە سه‌ر بابه‌ته‌كانیان. دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی به‌شداربووانی خولەکە كرد و، دواترله‌لایه‌ن به‌ڕێز " م. دیار معاذ خلیل" ڕاگری فاكه‌ڵتی، سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا
له كۆتاییشدا، بروانامه‌ی خولی ڕاهێنانی تۆپی پێ به‌خشرا به‌و مامۆستا بەڕێزانەی، كه به‌شاری خوله‌كه بوون.