ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٥ی٩ی ٢٠١٩ لە زانکۆی هەولێری پزیشکی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی جێندەری و نوێنەری هه‌موو زانکۆکان، وۆركشۆپێك سەبارەت بە دانانی پڕۆگرامی خوێندنی جێندەری بۆ گشت زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەریمی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م وۆركشۆپه‌دا، " م.نیشتیمان عوسمان " مامۆستای بەشی یاسا له فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، وەکو بەڕێوەبەڕی یەکەی ڕاهێنانی سەنتەری جێندەری زانکۆی سۆران، چالاكانه به‌شداری وۆركشۆپه‌كه بوو.
لە ئەنجامدا دوای ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و ڕاو سەرنجی بەڕێوەبەرو نوێنەرانی زانکۆکان، بە کۆی دەنگ گەیشتنە ئه‌نجام، بە دانانی بابه‌ته‌كانی جێنده‌ری و، ئه‌وه‌ش پێداگری له‌سه‌ر كرا، كه پێویسته هەفتانە ( ٢ ) کاتژمێر و بۆ ماوەی ساڵێك بخویندرێ.