ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی١٠ی٢٠١٩ لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان، له ساڵڕۆژی دامه‌زرانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، به مه‌به‌ستی تیشكخستنه سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی، وۆركشۆپێك بە ناونیشانی "هەڵسەنگاندنی کارایی نەتەوە یەکگرتووەکان بە درێژایی تەمەنی کارکردنی"، لە لایەن چوار مامۆستای فاكهڵتییهكهوه، به‌ڕێوه‌برا.
بابەتەکانی وۆركشۆپەکە لە لایەن " د.ئیدریس قادر ، د.خالد السلیم ، م.عبدالرحمن ، م.ئومێد سفری" پێشکەشکران .
لە وۆرك شۆپەکەدا مامۆستایانی پێشکەشکار بە وردی باسیان لەوە کرد، کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چۆن و بۆچی دامەزراوه و، کێن ئەو دەوڵەتانەی جومگە بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئەم ڕێکخراوەیان بەدەستە. هه‌روه‌ها باسیان لەوە کرد، کە سەرەکیترین هۆکاری درووستبوونی ئەم ڕێکخراوە، لە پاڵ هۆکارەکانی تر، هەرەسهێنانی " عصبه اڵامم بوو"، كه له ده‌رنجامی كۆمه‌ڵێك هۆكار، هه‌ره‌سی هێنا، بۆیه بیرمەندان و سیاسەتمهداران، بیریان لە درووست‌کردنی ئەم ڕێکخراوە کردەوە بۆ پاراستنی گەلان و سەقامگیری وڵاتان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، بە وردی باس لە گرینگ‌ترین ئەو هۆکارانە کرا، کە بوونە هۆی درووستبوونی ئەم ڕێکخراوە، كه بریتی بوون له: هەرەسهێنانی کۆمەڵەی گەلان لە پاراستنی ئاشتی و ئارامی دەوڵەتان، هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیهانی و پێویستی هه‌بوونی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش له نێوان دەوڵەتان و چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان بە ڕێگایەکی ئاشتییانە.
درێژه‌ی وۆركشۆپه‌كه، پەیوەستکرابوو بە باسکردنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شێوازی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و، ئه‌وه باسی لێوه‌كرا، كه ئایا چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە، کاریگەرییان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە کۆتاییشدا، ئامادەبووان پرسیار و تێبینییەکانیان خستنە بەردەم پێشکەشکارانی وۆرکشۆپەکە و لە لایەن ئەوانیشەوە بە وردی وەڵامدرانەوە .
جێگای باسە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکی ئەمەریکایە. ئەم ڕێکخراوە وەك سەنتەرێكی بەرپرسیار، بۆ ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی و هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندی نەتەوەکان دامەزرا.