رۆژی دووشەممە بەرواری ٢٥ی١١ی٢٠١٩، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە ئامادەبوونی بهڕێزان سەرۆکی بەشەکانی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و مامۆستایان و قوتابییان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووان، فاکەڵتی یاساو زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە چەند چالاکییەك، ههڵمهتی ١٦ رۆژهی بهرنگاربوونهوهی توند و تیژی دژی ژنان، دەستیپێكرد.
سەرەتای رێوڕهسمهكه، لە لایەن "م.ی.نیشتیمان عثمان" بەرپرسی سهنتهری جێندەرناسی زانکۆی سۆران و مامۆستا لە فاکەڵتی یاسا، وێرای بەخێرهاتنکردنی ئامادەبوون، بە دروشمی هەموومان بەیەکەوە بەرەو کوردستانێکی بێ توندوتیژی، وتارێکیپێشکەشکرد. دواتر لە لایەن "مقدم سالار" بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئاماژە بە کارووچالاکییەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کراو، بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا، کە کاری ئەوان وەکو بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان، بریتییە لە بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکان و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکان و هاوکاری کردنی یاسایی و سایکۆلۆژی و گواستنەوەی قوربانیان بۆ شەلتەرەکان و چەندین کاری تر. دواتر بە فیچەرێك کاریگەریەکانی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.
بەشی دووەمی چالاکییەکە بریتی بوو لە کردنەوەی پیشانگایەك، کە لە لایەن پلاتفۆرمی قوتابییە بەهرەمەندەکانی زانکۆی سۆران ئامادەکرابوو، کە وێنەکانیان گوزارشت بوون بۆ ئەم یادە.
شایەنی باسە لەڕۆژانی داهاتووشدا، هەر بەبۆنەی ئەم یادەوە، چالاکییەکان لە فاکەڵتی یاسا، بەردەوامییان دەبێت .