ڕۆژانی ۲ و ۳ ی دیسەمبەری ۲۰۱۹، وۆركشۆپێك به هاوبه‌شی له لایه‌ن وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان، له شاری هه‌ولێر رێكخرا. له وۆركشۆپه‌كه‌دا، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمی به‌شدار بوون، تیمێكی زانكۆی سۆرانیش به‌شدار بوون، كه پێكهاتبوو له‌م به‌ڕێزانه: "د.هێمن محمد اسماعیل" مامۆستا لە بەشی جوگرافیا، "د.رزگار سەعید حوسێن" سەرۆكی بەشی بەڕێوەبردنی كار و "م.شەهلە صالح عبداللە" مامۆستا لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
پێویسته بگوترێ، ئه‌م وۆركشۆپه دوو رۆژییه، ئامانج لێی جێبەجێكردنی نەخشە رێگایەك بوو بەرەو ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام لە هەرێمی كوردستانی عێراق: دەرباری گشتاندنی روانگەی ٢٠٣٠ بۆ پەرپێدان لە پلانەكانی پەره‌پێدانی هەرێمی.