ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٣/١٢/٢٠١٩، به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فاكه‌ڵتی یاسا و زانست سیاسییه‌كان و به‌رێوه‌بردن، وه‌ك ڕێزگرتن و پێزانینێك بۆ كاره‌كانی له بواری ژینگه‌دا، پێشوازیی كرد له به‌ڕێز "مامۆستا عومه‌ر برادۆستی" هه‌ڵگیرسێنه‌ری "شۆڕشی به‌ڕوو"، كه له دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٧ه‌وه، شۆڕشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه و تا ئێستاش به یارمه‌تیی هاوڕێیان و ژینگه‌دۆستانی تر، ده‌یان هه‌زار به‌ڕوو و دره‌ختی تریان چاندووه.
دواتریش ده‌رفه‌ت درا به به‌ڕێزیان تا له چوارچێوه‌ی وانه‌ی "گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی زه‌وی"، دا سیمینارێك پێشكه‌ش بكات، كه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بوواندا به‌ره‌وڕوو بوو.