لە دریژەی بەردەوامی کار‌و چالاکییەکانی فاکەڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و، لە هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، کە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامی هەبوو، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٥ی١٢ی٢٠١٩، لە خوێندنی بەیانییانی فاکەڵتییهكه، بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی یاسا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان، دیبەیتێك بەڕێوەچوو بە ناونیشانی " پێگەی ئافرەت لە کۆمەڵگای کوردەوارییدا "، كه به‌شداره‌كانی بریتی بوون له بەڕێزان" د.محمد خالد ، م.ی.مهدی أمین، م.ی.شهلە صالح"
له به‌شی یه‌كه‌می یەکەمی دیبەیتەکەدا، لە لایەن "م.شهلە" باس لە توندوتیژی سیاسی کراو، وتی، هەر کردەوەیەکی توندوتیژی کە بەرامبەر بە دەروونی ئافرەت دەکرێ ،تووندوتیژییه.
له درێژه‌دا گوتی، لە زۆر لایەنەوە توندوتیژی سیاسی بەرامبەر بە ژن دەکرێ، لەوانە: بەکەم زانینی ژنان لە بواری سیاسی، هەراسانکردنی سێکسیانە لە ناوەندەکانی کارکردنی ژنان، بێبەشکردنی ژنان لە دەنگدان و خۆکاندیدکردن لە سەردەمانێکدا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه جۆری تری توندوتیژی سیاسی لاوازکردنی پێگەی ئافرەتە لە دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندی بڕیار. ئه‌مه جگه له هەڕەشەکردن لە نامووس و شەڕەفی ئافرەت. دواتر بەڕێزیان تیشکی خستەسەر گرینگ‌ترین هۆکارەکانی ژێردەستەیی ئافرەت.
لە بەشێکی تری دیبەیتەکەدا، "د.محمد خالد" تیشکی خستە سەر پێگەی ئافرەت و ئاماژەی به چه‌ند پرسیارێك دا، کە ئایا ئافرەت پێگەی هەیە؟ ئایا پێگەی ئافرەت وەکو پێگەی پیاوە لەناو کۆمەڵگادا؟ دواتر بەڕێزیان گوتی، ئایینی ئیسلام گرینگی و بایەخێکی زۆری بە ئافرەت داوەو لە قورئانیشدا پێگەی ئافرەت بەرز نرخێنراوەو، هاوشانی پیاو چەندین جار ناوی لە قورئاندا هاتووە. هەروەها بەڕێزیان باسی لەوەش کرد، کەوا پێگەی یەکسانی لە قورئاندا جێگەی قبوڵ نییە، چونکە لە هەندێ بابەتدا، ئافرەت مافی زیاترە و لە هەندێ بابەتیشدا پیاو مافی زیاترە و، لە هەندێ بابەتی تردا، مافەکانیان وەك یەکن .
لە کۆتایی دیبەیتەکەشدا، "م.مهدی ستوونی" بە وردی باسی لەو ڕێگریانە کرد، کە دێنە بەردەم ئافرەت لە سەلماندنی خودی خۆی و پێگەیاندنی پێگەی خۆی. بۆ ئەمەش بەڕێزیان گوتی، هەندێكجار خودی ئافرەتەکە لاوازەو توانای ئەوەی نییە، کەوا پێگەی خۆی لەناو کۆمەڵگادا بەهێز بکات و، خۆی بەرەو پێش ببات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی بهوكرد، كه لایەنی کۆمەڵایەتی و داب و نه‌ریت، ڕێگرییەکی ترن لە بەهێزنەبوونی پێگەی ئافرەت. ئه‌مه جگه له لایەنی ڕۆشنبیری و یاسایی، كه یەکێکی ترن لەو ڕێگریانەی، کەوا دێنە بەرەدەم ئافرەت لە پێگەیاندن و بەهێزکردنی پێگەی خۆی، هەم لە ناو کۆمەڵگاو هەم لە بوای سیاسی و ناوەندەکانی بڕیاردا.
پێویسته بگوترێ كه وۆركشۆپه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "م. ته‌ها حه‌سه‌ن" به‌ڕێوه‌ده‌برا.