ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی١٢ی٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، ئەنجوومەنی باڵای خانمان و بەشێك لە سەرۆکی زانکۆکانی هەرێم و ژمارهیهكی بهرچاو توێژهر و میوان، کۆنفڕانسی ساڵانەی سەنتەرهکانی یەکسانی جێندەری لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفڕانسەدا "م.ی.نیشتیمان عثمان" مامۆستای فاکەڵتییەکەمان و بەرپرسی سهنتهری جیندەرناسی زانکۆی سۆران، لە یەکێك لە پانێڵەکان بەشداربوو، کە تێیدا دیدگەو پلانی کاری سەنتەری یەکسانی جێندەری لە داهاتوودا خستەڕوو. هەروەها ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەشی بۆ ئامادەبووان خستنەڕوو کە لە بەردەم سەنتەرەکانی یەکسانی جێندەری هەن.