لە درێژەی بەردەوامی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتی زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، رۆژی دووشه‌ممه بەرواری ٩ی١٢ی٢٠١٩، لە خوێندنی بەیانیانی فاکەڵتی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشەکان و مامۆستایان، وۆركشۆپێك دەربارەی " بەراوردێك لە نێوان سیستەمی ساڵانەو بۆڵۆنا و کاریگەرییان لەسەر خوێندنی فاکەڵتی یاسا‌و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن" به‌ڕێوه‌چوو.
پێشکەشکارانی وۆرك شۆپەکە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان " د.ڕزگار سعید، د.میکایل پیرۆ، م.ی.سالار سوار".
سەرەتا به كورتی باس له سیستەمی بۆڵۆنا كرا و، ئه‌وه روون كرایه‌وه، كه ئه‌و سیسته‌مه‌یه یەکێتی ئەوروپا پەیڕەوی دەکا. ئه‌م سیسته‌مه بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٩٩ له یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، دەیان وۆركشۆپ و سیمیناریان له‌باره‌وه رێكخستووه بۆ جێبەجێکردنی. دواجار لە ساڵی ٢٠١٠ ئەم سیستەمە جێگای خۆی گرت و جێبەجێ کرا. ئەم سیستەمە بۆ بەهێزکردنی بازاڕی کار‌و بزنسە، بۆ ئەوەی کە قوتابی خوێندن تەواو ده‌كا، کاری خۆی دەستبکەوێ و چاوی لە حکومەت نەبێ.
هەروەها لە وۆرك شۆپەکەدا، سیستەمی بۆڵۆنا و جیاوازییەکانی لەگەڵ سیستەمی کۆن، گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌باره‌وه كرا و، شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و جیبهجێكردنیشی، بۆ ئاماده‌بووان روونكرانه‌وه. هەروەها ئاماژە درا بە سیستەمی وانەکان و تەواوکاری وانەکان و تۆمارکردنی وانەکانی ساڵانەی ئەم سیستەمە.
لە بەشێکی تری وۆركشۆپەکەدا، تیشك خرایەسەر خاڵە بەهێزەکانی ئەم سیستەمە، به‌وه‌ی کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵیتی خوێندنی قوتابی و خودی قوتابییه‌كه، چونكه زۆر سه‌رنج له‌سه‌ر قوتابی داده‌نێت و له‌سه‌ر بنه‌مای فیربوونی قوتابی ستراتیژ و كاره‌كانی داده‌ڕێژێت.
وێنه و راپۆرت: زانا تاهیر