له رۆژانی ٨ و ٩ ی ١٢ ی ٢٠١٩، وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەھاوكاریی ئەكادیمیای كوردی، كۆنفرانسێكیان له‌ژێر ناونیشانی (زمانی ڕاگەیاندن، گرفت-چارەسەر)، له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌برد.
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و پسپۆڕی بواری ناوبراو ئاماده‌ی بوون، مامۆستای زانكۆی سۆران(د. یادگار ره‌سوڵ) كه هاوكات یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییانیشه، به توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر ناونیشانی (ھەڵە باوەكانی ڕێنووسی ڕاگەیاندنە كوردییەكان)، به‌شداری كرد، كه گفتوگۆیه‌كی باش و جێگه‌ی سه‌رنجی، له‌نێو ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌دیهێنا.
پێویستە بگوترێ، کەناڵی k24 کە وەک سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکە ئامادەبوو، لە بەرامبەر هاوکاری زمانەوانی "د. یادگار رەسوڵ" و پێداچوونەوەی بەڕێزیان بە کتێبی ستایلنامەی کەناڵی ناوبراو، سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەکرد.