ڕۆژی دووشەممە ٩ی دیسەمبەری ٢٠١٩، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی بەشەکانی یاساو بەڕێوەبردنی کار و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، فاکەڵتی یاسا و زانسته سیاسییهكان و بهرێوهبردن. وۆركشۆپێكی بۆ هەریەکە لە بەڕێزان " دادوەر د.محمد ڕێکانی" ئەندامی داواکاری گشتی کوردستان و لێکۆڵەری بواری گەندەڵی و "د.هێمن میرانی" ڕاگری فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن لهژێر ناونیشانی"دیاردەی گەندەڵی و مەترسییەکانی و لێکەوت و چارەسەرەکانی" رێكخست.
راپۆرت و وێنە: زانا تاهیر