رۆژی سێشەممە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠١٩، کە هاوکاتبوو لەگەڵ ڕۆژی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە فاکەڵتی یاساو زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە ئامادەبوونی بهڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و ژمارهیهكی بهرچاو له مامۆستایان و قوتابییان، بەشی یاسای فاکەڵتییەكه وۆركشۆپێكی بۆ هەریەکە لە مامۆستایانی فاکەڵتی، بەڕێزان " د.ئیدریس قادر ، د.خالد السلیم ، م.ی. ئومێد سفری" بە ناونیشانی " یوم الإعلان العالمي لحقوق الإنسان " رێكخست.
سەرەتای وۆركشۆپەکە بە پوختەیەك دەربارەی ئەم ڕۆژە و لایەنە مێژووییەکەی ئەم ڕۆژە جیهانییە دەستیپێکرد. دواتر باس لەوەکرا، کە ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا، لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوە نێودەڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەوڵەتان، چالاكی جۆراوجۆر بهڕێوهدهبن. هەروەها گرینگی ئەم ڕۆژەو گرینگی ئەم یادە بۆ ئامادەبووان ئاماژەی پێدرا. تەوەرێکی تری وۆرك شۆپەکە باسکردن بوو لە ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانه بەوەی کە ئەم ڕێکخراوە بایەخێکی زۆری داوە بەم ڕۆژە، ئهویش بهوهی كه بەڵگەنامەی داڕشتووە بۆ چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەوەی بگات بە دەستی دەوڵەتان و، بهڵگهنامهكهس ناونراوه " الإعلان العالمي لحقوق الإنسان ". ئەم بەڵگەنامەیە لە ساڵی ١٩٤٨ بە زۆرینەی دەنگی وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوە، پەسەند کرا وه و، یەکەم بەڵگەنامەیە بۆ مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. ههروهها ئەوەش وترا، کە ئەم بەڵگەنامەیە لە ٣٠ی ماددەو دیباجە پێکهاتووە، کە ههموویان پێداگری لەسەر پێویستیی مافەکانی مرۆڤ و " حقوق و قیمە " ی مرۆڤ دهكهنهوه. ئهمه جگه لهوهی كه تێیدا ئاماژە دراوە بە مافە یاسایی و کۆمەڵایەتی و دارایی و ئابوورییەکنی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان.
لە بەشێکی تری وۆركشۆپەکەدا، باس لە گرنگی و پێویستیی ئەم ڕێکخراوە کرا لە پاراستنی ههموو مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان، دواتر تیشكخرایه سهر ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ڕاپۆرتەکانیان بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، کە ئەم ڕێکخراوانە ئامانجەکانیان بەرگری کردنە لە پێشێلنەکردنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان. ئنجا باس له دەوری ئەم ڕێکخراوانە لە دەستەبەرکردنی ماف و ئازادی هاوڵاتییان لە وڵاتانی جیاواز و ڕێگری کردن لەو هەڕەشانە كرا، کە مەترسیدارن بۆ سەر ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ.
لە کۆتاییدا ئەوەش گوترا، کە ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوانە بەهای خۆی هەیە، چونکە کاریگەرییەکی زۆریان دەبێ لەسەر ناوبانگی دەوڵەتان، به تایبەت له لایەنە ئابووری و سیاسییەکانهوه.
وێنەو ڕاپۆرت : زانا تاهیر