لە درێژەی بەردەوامی کارووچالاکییەکانی فاکەڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، رۆژی سێشەممە بەرواری ١٠ی١٢ی٢٠١٩ لە خوێندنی بەیانیانی فاکەڵتی، کە تیایدا به‌ڕێزان "د.بهاوالدین فقی أحمد" سەرۆکی بەشی یاسا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان ئامادەی بوون، وۆركشۆپێك کە بە هاوبەشی لە نێوان فاکەڵتی و سەنتەری گەشەپێدانی قوتابییان رێكخرابوو، لە لایەن به‌ڕێز " د.ماجده ملا صادق " مامۆستای به‌شی یاسا، بە ناونیشانی " هونەری بەڕێوەبردنی کات " به‌ڕێوه‌برا.
لە وۆركشۆپەکەدا "د.ماجده" گرینگی کاتی بۆ ئامادەبووان بە تایبەت بۆ قوتابییان ئاماژە پێكرد، بەوەی کە کات یەک لە ره‌گه‌زه به‌نرخانه‌یه، كە دەڕوات و ناتوانرێ بوەستێنرێ وە ناتوانرێ بگەڕێنرێتەوە. دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه به سه‌رنجدان له‌و گرنگییه‌ی كه كات هه‌یه‌تی، پێویستە لەسەر هەموومان کە کاتی ژیانمان بە هیچ شتێکی لاوەکی و بێ سوود بەفیڕۆ نەدەین و سوود لە کاتەکانی ژیانمان وەربگرین.
له به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، په‌رژایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته قوتابییانمان ڕابهێنرێن لە بەڕێوەبردن و رێكخستنی کاتیان بە شێوەیەکی درووست و، هه‌روه‌ها پێكهێنانی هاوسه‌نگی لە نێوان کاتەکانی خوێندن و كاته‌كانی دیكه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی.
وێنەو ڕاپۆرت : زانا تاهیر