ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٢ی١٢ی٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د.بهاءالدین فقی أحمد" سەرۆکی بەشی یاسا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان ،دڵنیایی جۆری فاکەڵتی یاسا و زانسته سیاسیهیهكان وبهریوهبردن، وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی (بدائل العنف ضد الامرأة) بۆ هەریەکە لە مامۆستایانی فەکەڵتی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان " د.شهلە محمد ، د.الهام وحید دحام ، م.ی.ئاوات مزه‌فه‌ر "، رێكخست.
له سەرەتای وۆركشۆپەکەدا، پێناسەیەکی ورد بۆ توندوتیژی کرا و، ئینجا جۆر و لێکەوتەکانی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت، باسیان لێوه‌كرا. كه له لێكهوتهكان ده‌توانین ئاماژه به تێكچوونی ده‌روونی، درووستبوونی كه‌سایه‌تی لاواز، و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار كه‌سه‌كه ئه‌وه‌نده باوه‌ڕبه‌خۆبوونی نامێنێ، كه په‌نا ده‌بات به‌ر خۆكوژی.
سروشتی کەسایەتی ئەو ئافرەتەی، کە توندوتیژی بەرامبەر دەکرێ، تەوەرێکی تری وۆركشۆپەکە بوو. به‌شدارانی وۆركشۆپه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كه زۆرجار ئافرەتەکە سروشتی وای لێدێ کە کەسایەتییەکی ملکەچی لێ دەردەچێ و، قبوڵ دەکات توندوتیژی بەرامبەر بکرێ. ده‌رنجامیش ملدانیهتی بۆ سیسته‌می پیاوسالاری و داننان به پله دوویی خۆی. هەروەها لە به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، له‌سەر ئاستی تاك و خێزان و کۆمەڵگا، ئاماژە درا بە گرینگ‌ترین ئەو هۆکارانەی، کە دەبنە هۆی توندوتیژی.
لە کۆتا تەوەری وۆركشۆپەکهشدا، تیشك خرایەسەر جێگرەوە یاخود دۆزینەوەی چارەسەرییەکان بۆ ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەر بە خێزان و ئافرەت دەکرێن. بۆ ئەمەش ئه‌وه هێنرایه پێشه‌وه، کە سەرەتا دەبێ پەیوەندی خێزانی و هەڵسوکەوتی دایك و باوك، باش و گونجاو بن، کە ئەمەش هۆکار دەبێ تا منداڵەکانیش باش بن. کەواتە، سەرەتا پێویستیی بە پەروەردەیەکی باش و تەندروستە له نێو خێزان، تا بتوانین خۆشەوسیتی بڵاوبکەینەوە لە جیاتی توندوتیژی. هه‌روه‌ها پێویستە پیاو ڕەفتارەکانی باش بکات لەگەڵ خێزانی و کەڕامەتی بپارێزێ و شوێنی گونجاوی بۆ دابینبکات و رێز له مافه‌كانی بگرێت، تا ئافرەتهكه هەست بەوە بکات، کە ئه‌و هەموو کەسیهتی و، دواجار هەست بە پارێزراوی بکات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرا، ئەوانەی توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێ، پێویستە سكاڵا تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بزانرێ و قسەی لەسەر بکرێ. هه‌روه‌ها لە لایەنە یاساییەکەشی، پێویستە یاسایەکی تۆکمە و توند هەبێ و، سزای هەموو ئەو کەسانە بدرێ، کە توندوتیژی بەرامبەر بە خێزان و منداڵ بەکاردەهێنن.
وێنەو ڕاپۆرت : زانا تاهیر