ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٢ی١٢ی٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د.بها‌ءالدین فقی أحمد" سەرۆکی بەشی یاسا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان ،دڵنیایی جۆری فاکەڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسیهیه‌كان وبه‌ریوه‌بردن، وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی  (بدائل العنف ضد الامرأة‌) بۆ هەریەکە لە مامۆستایانی فەکەڵتی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان " د.شهلە محمد ، د.الهام وحید دحام ، م.ی.ئاوات مزه‌فه‌ر "، رێكخست.

له‌ سەرەتای وۆركشۆپەکەدا، پێناسەیەکی ورد بۆ توندوتیژی کرا و، ئینجا جۆر و لێکەوتەکانی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت، باسیان لێوه‌كرا. كه‌ له‌ لێكه‌وته‌كان ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ تێكچوونی ده‌روونی، درووستبوونی كه‌سایه‌تی لاواز، و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار كه‌سه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوونی نامێنێ، كه‌ په‌نا ده‌بات به‌ر خۆكوژی.

سروشتی کەسایەتی ئەو ئافرەتەی، کە توندوتیژی بەرامبەر دەکرێ، تەوەرێکی تری وۆركشۆپەکە بوو. به‌شدارانی وۆركشۆپه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، كه‌ زۆرجار ئافرەتەکە سروشتی وای لێدێ کە کەسایەتییەکی ملکەچی لێ دەردەچێ و، قبوڵ دەکات توندوتیژی بەرامبەر بکرێ. ده‌رنجامیش ملدانیه‌تی بۆ سیسته‌می پیاوسالاری و داننان به‌ پله‌ دوویی خۆی. هەروەها لە به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، له‌سەر ئاستی تاك و خێزان و کۆمەڵگا، ئاماژە درا بە گرینگترین ئەو هۆکارانەی، کە دەبنە هۆی توندوتیژی.

لە کۆتا تەوەری وۆركشۆپەکه‌شدا، تیشك خرایەسەر جێگرەوە یاخود دۆزینەوەی چارەسەرییەکان بۆ ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەر بە خێزان و ئافرەت دەکرێن. بۆ ئەمەش ئه‌وه‌ هێنرایه‌ پێشه‌وه‌، کە سەرەتا دەبێ پەیوەندی خێزانی و هەڵسوکەوتی دایك و باوك، باش و گونجاو بن، کە ئەمەش هۆکار دەبێ تا منداڵەکانیش باش بن. کەواتە، سەرەتا پێویستیی بە پەروەردەیەکی باش و تەندروستە له‌ نێو خێزان، تا بتوانین خۆشەوسیتی بڵاوبکەینەوە لە جیاتی توندوتیژی. هه‌روه‌ها پێویستە پیاو ڕەفتارەکانی باش بکات لەگەڵ خێزانی و کەڕامەتی بپارێزێ و شوێنی گونجاوی بۆ دابینبکات و رێز له‌ مافه‌كانی بگرێت، تا ئافرەته‌كه‌ هەست بەوە بکات، کە ئه‌و هەموو کەسیه‌تی و، دواجار هەست بە پارێزراوی بکات. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرا، ئەوانەی توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێ، پێویستە سكاڵا تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بزانرێ و قسەی لەسەر بکرێ. هه‌روه‌ها لە لایەنە یاساییەکەشی، پێویستە یاسایەکی تۆکمە و توند هەبێ و، سزای هەموو ئەو کەسانە بدرێ، کە توندوتیژی بەرامبەر بە خێزان و منداڵ بەکاردەهێنن.

وێنەو ڕاپۆرت : زانا تاهیر

 

78888929_2325413397562649_3927142594508750848_n.jpg 79001791_587929141982847_5988516073824059392_n.jpg 79010700_778856385861752_3706989468633268224_n.jpg

79082766_605199206886472_431287009407926272_n.jpg 79084003_544535976125981_7669166970368950272_n.jpg 79168978_2527306160711892_714582429481828352_n.jpg

79178147_739829296513104_6353605289169649664_n.jpg 79638819_755526508282957_1140686800637919232_n.jpg 79649871_740759616444298_7829187843976069120_n.jpg

79728125_1257383247780717_8666260163759439872_n.jpg 80200377_1036668136712192_8825108382445731840_n.jpg 80434311_1395320690626946_1968374105778421760_n.jpg

sli.jpg